ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە و 10 تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن
- کوردستان
- 30 تەممووز

دیمەنێک لە ڕووداوی ئاگرکەی ئەمڕۆ کە لە کۆگای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر کەوتەوە
ئاڤا نیوز
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی شاری هەولێر کەوتەوە و 10 تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی زۆری ماددی بەر کۆگاکە کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، 10 تیمی بەرگری شارستانیی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و هیچ زیانی گیانی نەبووە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش تا ئێستا دیار نیە.
ئەو گۆگایەی ئاگری لێکەوتووەتەوە، کۆگای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێرە و ماددەی پلاستیک و بۆری تێدا بووە، ئەمەش بووەتە هۆی تەشنەکردنی ئاگرەکە.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا میدیاکە لە نزیک ڕووداوەکە ئامادەبوو، ئاگرەکە سەرەتا لە دەرەوەی کۆگاکە کەوتووەتەوە، دواتر گەیشتووەتە ناو کارگەکە و تەشەنەی کردووە.
پەیامنێری ئاڤا میدیا باس لەوەش دەکات، ئەگەرچی هەندێك بەربەست لەبەردەم تیمەکان هەبوون، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوام بوون لە شکاندنی بەربەستەکان، بۆئەوەی کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
16 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






