
دیمەنی شاری هەولێر. محەممەد شوانی. ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەژاری لە عێراق و کوردستان کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، لەڕووی کەمی هەژارییەوە هەولێر یەکەم پارێزگای عێراقە و تەنیا 5.9%ی خەڵکی پارێزگاکە هەژارن، لەکاتێکدا 43.6%ی خەڵکی پارێزگای مووسەننا لە باشووری وڵات، لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕاپۆرتی تایبەت بە هەژاریی فرەڕەهەندی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش ساڵی 2018 ڕێژەی هەژاری فرەڕەهەند 11.4% بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بۆ 10.8% دابەزیووە، ڕێژەی هەژاریش لەسەر بنەمای ماددی لە وڵاتدا 17.5%ە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەڕووی کەمی هەژارییەوە پارێزگای هەولێر باشترین پارێزگای عێراقە، دوای ئەویش هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک، بەغدا، زیقار و دهۆک دێن.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتیشی، کەمترین ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکان بەم شێوەیەیە لە کەمترینەوە بۆ زۆرترین ( بۆ ساڵی 2024):
-هەولێر 5.9%.
-سلێمانی 7.9%.
-کەرکووک 9.5%.
-بەغدا 13.5%.
-زیقار 14.2%.
-دهۆک 14.8%.
-میسان 16.3%.
-نەینەوا 16.5%.
-دیالە 17.2%.
-سەڵاحەددین 18.7%.
-واست 19.3%.
-کەربەلا 19.9%.
-ئەنبار 20.9%.
-نەجەف 25.2%.
-بەسڕە 27.9% .
-دیوانیە (قادسیە) 28.9%.
-بابل 34.4%.
-موسەننا 43.6%.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
13 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






