پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی ئاوی دووکان - سلێمانی بەمنزیكانە دەستپێدەكات
- هەواڵ
- 30 تەممووز

دیمەنی بەنداوی دووکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، پرۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی ئاوی دووكان - سلێمانی بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و کێشەی ئاوی 20 گەڕەکی شاری سلێمانی بۆ هەمیشەیی چارەسەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی دووكان - سلێمانی، پرۆژەیەكی دیكەی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمى حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جێبەجێ دەکرێت. پرۆژەکە لەڕووی جۆر و کوالێتییەوە هاوشێوەی پرۆژەی ئاوی خێرای هەولێرە. ئامانج لێی ئەوەیە کە ژمارەیەک گەڕەکی دەوروبەری شاری سلێمانی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کێشەی بێئاوی ڕزگاریان بێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بودجەی خەمڵێندراو بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە 293 ملیۆن دۆلارە. پرۆژەکە لە دوو هێڵی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو پێکهاتووە کە درێژیی هەریەکێکیان 61 کیلۆمەترە و کۆی درێژیی هەردوو بۆرییەکە دەگاتە سەرووی 120 کیلۆمەتر. تیرەی هەر بۆرییەک مەترێک و چل سانتیمەترە و ئاو دەگەیەنێتە سێ وێستگەی سەرەکی لە سلێمانی."
بۆچی گرنگە: بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەکە لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دەپاڵێوێت، واتە ڕۆژانە نزیکەی 480 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی دابین دەکات. بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە، کێشەی بێئاویی 20 گەڕەکی شاری سلێمانی چارەسەر دەبێت و نزیکەی یەک ملیۆن کەس لێی سوودمەند دەبن.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە لە چەند بەشێکی سەرەکی پێک هاتووە:
٠ دابینکردنی کارەبا.
٠ بەشی وەرگرتنی ئاو (Intake).
٠ وێستگەی پاڵاوتنی سەرەکی، کە ئاوی دووکان بەرەو سلێمانی دەگوازێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون
- ڕاپۆرت
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل