
دیمەنی ئەندامێکی هەسەدە لەنێو کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا شانەیەکی نووستووی ڕێکخراوی داعشیان لە کەمپی هۆل هەڵوەشاندەوە و دوو ئەندامی باڵای ڕێکخراوەکەیان دەستگیرکرد کە بەرپرس بوون لە چالاکییە ئەمنییەکان.
وێنە گەورەکە: کاتێک داعش لە عێراق و سووریا ڕووخا، چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان و لایەنگر و ئەندامەکانیان لە کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆکرانەوە، سەرەتا لەژێر چاودێری چڕ و ورددا بوو لە لایەن ئەمریکاوە، دواتر چاودێریکردن و بەڕێوەبردنەکەی درایە دەست هەسەدە و ئەمریکاش لە هێڵی دووەم چاودێری دەکردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەمڕۆ، 30ـی تەمموزی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، یەکەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان (TOL)ـی سەر بە هەسەدە لە 28ـی تەمموزدا ئۆپەراسیۆنێکی ورد و سەرکەوتووی لەناو کەمپی هۆل ئەنجام داوە. ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعش کە بەشێک بوون لە پێکهاتەی سەرکردایەتیی ڕێکخراوەکە.
زانیاریی زیاتر: هەردوو ئەندامە دەستگیرکراوەکە پێشتر بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوەکەدا کردبوو لە هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا، لەناو کەمپەکەدا بەردەوام بوون لەسەر چالاکییەکانیان بەمەبەستی پاراستنی نفوزی داعش و ئەنجامدانی کاری ئەمنی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هەسەدە جەختی کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە "ڕەنگدانەوەی بەردەوامیی هەوڵەکانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی ڕێکخراوەکە و دڵنیابوون لە پاراستنی ناوچەکانمان لە هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر."
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
15 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






