
گرافیکی بەدەستهێنای خەڵاتەکان
ئاڤا نیوز - ڕیکلام
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، لە دەستکەوتێکی جیهانیدا سێ خەڵاتی بەناوبانگی لە چوارچێوەی خەڵاتە جیهانییەکانی STEVIE بۆ ئەدای نایابی تەکنەلۆژی بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا. ئەم سەرکەوتنە نەک تەنها پێگەی کۆمپانیاکە بەرز دەنرخێنێت، بەڵکو توانای کێبڕکێی تەکنەلۆژیی عێراقیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نیشان دەدات، بەتایبەت کە لە ڕیزی براوەکانی وەک Amazon، Google و Meta ناوی هاتووە.
ئاسیاسێڵ خەڵاتی زیوینی وەک "کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ساڵ" بردەوە، وەک ڕێزلێنانێک بۆ پێشەنگایەتیی بەردەوامی لە بازاڕی عێراق، ئەدای دارایی نایاب، و جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی پڕۆژەی نوێکردنەوەی سیستەمی "BSS" بەبێ هیچ پچڕانێک لە خزمەتگوزارییەکانیدا.
دوو خەڵاتی برۆنزیشی بەدەستهێنا؛ یەکەمیان بۆ "باشترین خزمەتگوزاریی نوێ لە بواری ژیریی دەستکرد" بوو، کە تایبەت بوو بە خزمەتگوزاریی "لەیلا"، یەکەمین یاریدەدەری کەسیی زیرەکە لە عێراق کە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی وەڵامی بەشداربووان دەداتەوە. خەڵاتی دووەمی برۆنزیش بۆ "داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی ساڵ" بوو، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو ژێرخانە ئەندازیارییە پێشکەوتووەی کە پشتگیری لە سیستەمی "لەیلا" دەکات و بە تەکنیکی پرۆسێسکردنی زمانی سروشتی (NLP) کاردەکات.
عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی: "شانازی دەکەین بەوەی هەوڵەکانمان لە بواری داهێنان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی لەسەر ئاستی جیهان بەرز دەنرخێندرێن. ئەم خەڵاتانە گەواهیدەری پابەندبوونی قووڵی ئێمەن بۆ خزمەتکردنی بەشداربووانمان و دیدگای ئێمەیە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پێشەنگ."
ئەم سەرکەوتنە هاوکاتە لەگەڵ پلانی ستراتیژیی کۆمپانیاکە بۆ خستنەبازاڕی خزمەتگوزاری "5G"، فراوانکردنی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک، و دروستکردنی ناوەندی داتای زیاتر، کە ئەمەش پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێچکەی داهێنان و بنیاتنانی داهاتوویەکی دیجیتاڵی گەشاوەتر لە عێراق و ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
13 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات





