
دیمەنی سایلۆی هەڵەبجە. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
کارەکانی پرۆژەی سایلۆی ستیلی هەڵەبجە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و تا ئێستا 85%ـی کارەکانی تەواو بووە.
چیرۆكی سەرەكی: لە چوارچێوەی بایەخدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری و زامنكردنی ئاسایشی خۆراك، كارەكانی پرۆژەی سایلۆی ستیلی هەڵەبجە بەرەو تەواوبوونە، ژمارەیەك سایلۆی نوێش لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لەجێبەجێكردندان و لە ئاییندەدا تەواو دەكرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كورستان لەبارەی پرۆژەكە ڕایگەیاند، سایلۆی هەڵەبجە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە و لە 16 عەمبار، 19 كۆگە، باڵەخانە و چەندین بەشێك پێكدێت.
زانیاریی زیاتر: تێچووی پرۆژەی سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، 26 ملیار دینارە؛ ماوەی جێبەجێکردنی 700 ڕۆژە و لە ئێستادا 85%ـی کارەکانی تەواو بووە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، کاریگەریی گەورەی لە پەرەپێدان و كۆگاكردنی گەنمی جووتیارانی ناوچەکە دەبێت و پاڵپشتییەکی گرنگە بۆ جووتیارانی کوردستان، لەچوارچێوەی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی خۆماڵی و سەقامگیركردنی ئاسایشی خۆراك.
باكگراوند: تەنها لەماوەی كاركردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەریەك لە سایلۆكانی (قوشتەپە، بەردەڕەش، هەڵەبجە و كەلار) درووستكراون و كارەكانی چەند سایلۆیەكی نوێش لە تەواوبووندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
16 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






