پلاندانانی هەرێمی كوردستان: لە ناوەڕۆكی ڕاپۆرتی هەژاریی لە عێراق ئاگادار نین
- هەواڵ
- 30 تەممووز

سیروان محەممەد، بریكاری وەزارەتی پلاندانانی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان، نیگەرانە لە ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی هەژاریی فرەڕەهەند لەلایەن عێراقەوە، بریكاری وەزارەتەكە دەڵێ ئێمە لە ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە ئاگادار نین و پەسەندی ناكەین.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕاپۆرتی تایبەت بە هەژاریی فرەڕەهەندی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش ساڵی 2018 ڕێژەی هەژاری فرەڕەهەند 11.4% بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بۆ 10.8% دابەزیووە، ڕێژەی هەژاریش لەسەر بنەمای ماددی لە وڵاتدا 17.5%ـە، بەپێی ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە، لەڕووی کەمی هەژارییەوە هەولێر یەکەم پارێزگای عێراقە و تەنیا 5.9%ـی خەڵکی پارێزگاکە هەژارن، لەکاتێکدا 43.6%ـی خەڵکی پارێزگای مووسەننا لە باشووری وڵات، لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، بریكاری وەزارەتی پلاندانانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕاپۆرتەكە بە هاوكاریی زانكۆی ئۆكسفۆرد و ڕێكخراوی پەرەپێدانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادە كراوە، بەڵام وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پلاندانانی ئاگادار نەكردووەتەوە، ئێمە بەشدار نەبووینە، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2019ـەوە بەشداریمان كردووە لە هەموو ئەو ڕاهێنانانەی كە بۆ دروستكردنی ڕێبەری هەژاریی فرەڕەهەند بەڕێوەچوونە.
٠ هەوڵمان دا بەغدا لە نیگەرانییەكانمان تێبگەیەنین، بەڵام وەڵامەكانیان لای ئێمە تاوەكوو ئێستا جێگەی قبووڵ نییە، پێشمان ڕاگەیاندوون كە ئێمە ئەم شێوە مامەڵەیە ڕەتدەكەینەوە و هەوڵ دەدەین ئێمەش لەمەودوا بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بكەینەوە.
٠ ئێمە ئاگامان لە ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە نییە، پێشووتر دەبوو ئێمە ئاگادار بكرێنەوە پێشتر بەشدار و ئامادەی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنەكەی دەبووین بەڵام ئەمجارە بێ ئێمە كرا.
٠ تاوەكوو ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق باش بوو و هەماهەنگ بووین ئەمەی ئێستا پێشهاتێكی نوێیە لە پەیوەندییەكانی نێوانمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
13 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






