دیوی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق - لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگۆی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کەباس لە دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەڵێت، "وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت".
چیرۆکی سەرەکی: حوسێن عەرەب، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، بەدووری دەزانێت هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت، هۆکارەکەشی بۆ هەندێک ڕووداوی ئەمنیی گەڕاندەوە کە پێشبینی دەکرێت ناوچەکە بەخۆیەوە بیبینێت.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق جێگیرە و ئەو هەواڵانەی باس لە گۆڕانکاریی لە وادەکەیدا دەکەن دوورن لەڕاستییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت




