
شاندێکی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەک سەردانی هەولێر دەکات
ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغداوە گەیشتە هەولێر؛ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتیی هێرشەکان دەکەن و بەڵگەنامەكان كۆ دەكەنەوە و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لیژنەیەكی تایبەتمەند بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی پایتەختی هەرێمی كوردستانیان كرد و بە شێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان شوێنە زیانلێكەوتووەكانی كێڵگە نەوتییەكانیان بەسەركردەوە، ئەمڕۆ شەممەش لیژنەیەكی دیكەی تایبەتمەند بەمەبەستی چڕكردنەوەی لێكۆڵینەوەكان هاتوونەتە هەولێر و لە نزیكترین كاتدا ڕاپۆرتێك لەبارەی وردەكاریی هێرشەكان ئامادە بكەن.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەو لیژنە تایبەتمەندەی ئەمڕۆ هاتووەتە هەولێر بەراورد بە لیژنەكەی هەفتەی ڕابردوو ئەوەیە؛ بەشێوەیەكی چڕتر لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان دەكەن و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن لەبارەی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، لە هەرێمی كوردستانیش لیژنەیەكی ئەمنی هاوكاریان دەبن بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاڕاستەی هەڵدانی درۆنەكان و وردەكارییەكانی دیكە.
هیشام باسی لەوەشكرد، لیژنەكە دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و كارەكانی لێكۆڵینەوەش بە نهێنی بەڕێوەدەچن.
باكگراوند: تەنها لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی 20 هێرشی درۆنی بوویەوە، كە ئاڕاستەی ژێرخانی وزە كرابوون، بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان دروستكرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






