
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی کردنەوەی پڕۆژەی پاڵاوگەی ڕۆنی بێجی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاشکرای کرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا شاری بێجی دەبێتە یەکێک لە گرنگترین ناوەندی نەوتی و پیشەسازیی و پایەکی سەرەکیی ئابووریی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2-8-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای سەڵاحەددینی کرد و پڕۆژەی پاڵاوگەی ڕۆنی بێجی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای تایبەت بە پاڵاوگەی باکووری کردەوە .
لێدوانی فەرمی: سوودانی لە وتارێکدا، ڕایگەیاند: پاڵاوگەی ڕۆنی بێجی یەکێکە لەو دامەزراوە پیشەسازییە گرنگانەی توانای بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی ڕۆنی پیشەسازی و قیری هەیە.
- بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆن لەپاڵاوگەی بێجی ساڵانە دەگاتە 250 هەزار تۆن و 600 هەزار تۆن تێدەپەڕێنێت.
- جیاوازییەکی گەورە هەیە بەراورد بە یەکەم سەردانم، چ لەڕووی کردنەوەی پاڵاوگەکانەوە بێت یان دەستپێکردنی کاری جێبەجێکردن لە یەکە نوێیەکاندا، کە بە هیمەتی کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بەڕێوەدەچێت.
- بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەتوو، هاوکات دەبێتە یەکێک لە پایەکانی کەرتی پیشەسازیی نەوتی لە عێراقدا.
ئەمەش بزانە: پاڵاوگەی ڕۆنی بێجی سەر بە کۆمپانیای پاڵاوگەی باکوورە و دوای ئەوەی هەموو یەکە بەرهەمهێنەرەکانی بەهۆی کردەوەی تیرۆرستییەوە زیانیان پێگەیشتبوو، نۆژەنکرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
19 خولەک لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا




