سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان سێ بڕیاری هاوبەشییان دەرکرد
- هەواڵ
- 2 ئاب

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکەن. وێنە؛ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە و بڕیاریاندا دانیشتنەکانی پەرلەمان بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ دەستپێبکەنەوە و لەمەودواش کارنامەی دانیشتنەکان بە ڕێککەوتن و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی هەمووان دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەندین هەفتەیە پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆرینەی پەرلەمانتاران و نەبوونی نیسابەوە ناتوانێت کۆبوونەوە بکات، ناوەڕاستی مانگی ڕابردووش فراکسیۆنی تەقەدووم کە گەورەترین فراکسیۆنی سوننەکانە بڕیاریدا بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات بەهۆی ئەوەی لایەنەکان پابەندی کارنامەی دانیشتنەکان نابن و لەناو کۆبوونەوەکاندا بڕگەی نوێ زیاد دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە و بەمەبەستی کاراکردنەوەی دامەزراوەی یاسادانان، لەسەر سێ بڕیار ڕێککەوتن.
یەکەم: جەختکردنەوە لە پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک، چونکە ئەوە بەرپرسیاریەتی دەستووریی و نیشتیمانییەکان و ناکرێت دوابخرێن.
دووەم: داوا لەو فراکسیۆنانە دەکەین کە بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە بەشداری دانیشتنەکان بکەن، دوای ئەوەی ڕێککەوتتنی گشتگیر لەسەر بەرنامەی کاری دانیشتنەکان کرا، لەم بوارەشدا ڕەچاوی بەرژەوەندی هەمووان و کاری لەپێشینەی قۆناغەکە دەکرێت.
سێیەم: سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانەی بەبێ پاساو ئامادەی دانیشتنەکان نابن، ڕێکارەکانیش تا دوورخستنەوەیان لە پەرلەمانتاری بەردەوامیی دەبێت، ئەوەش لەپێناو هێشتنەوەی کارایی پەرلەمان و ڕێزگرتن لەو متمانەیەی خەڵک بە دامەزراوەی یاسادانانی بەخشیووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەشڵێت، بوونی نیساب بۆ دانیشتنی پەرلەمان کۆڵەکەی ئەرکە دەستوورییەکانە بەتایبەتیش پەسەندکردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی توێژێکی گەورەی گەلی عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنیان دەکەن، بۆیە گرنگە هەموو پەرلەمانتاران بەرپرسیاریەتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





