
ژمارەیەک سەر بزن لە کاتی لەوەڕاندنیان
ئاڤا نیوز
لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، ئاژەڵان تووشی نەخۆشییەک هاتوون کە بە تەبەقە ناسراوە، وەزارەتی کشتووکاڵیش دەڵێت: نەخۆشییەکە بەربڵاو نییە و نەگەیشتووەتە دۆخێکی مەترسیدار.
چیرۆکی سەرەکی: تەبەقە نەخۆشییەکە کە لەناو ئاژەڵان دەگوازرێتەوە و لە ئێستادا لە چەند ناوچەیەکی دەورووبەر و هەرێمی کوردستانیش تۆمار کراوە، بەمەبەستی پێشگیریش لە خێرا بڵابوونەوەی ئاژەڵان پێویستییان بە وەرگرتنی دەرمانە.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە ئاستێکی ئاساییە و لە دۆخێکی مەترسیدار نییە، بەراورد بە ساڵانی پێشووتر حاڵەتی ئەو نەخۆشییە زۆر کەمترە.
زانیاریی زیاتر: لە هەر وڵاتێک ئەو نەخۆشییە لەنێو ئاژەڵان بڵاوبووبێتەوە، ڕێگە ناردێت ئاژەڵی لێوەی هەناردەی شارەکانی کوردستان بکرێت، بەر لە هاوردەکردنیش 21 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێن و پشکنینی پزیشکیان بۆ دەکرێت، لەگەڵ داخڵبوونیان جارێکی دیکە سێ ڕۆژ چاوەدێری دەکرێن دواتر ڕێگە بە فرۆشتنیان دەدەرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوای بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوون لە تورکیا، بڕیاردرا بازاڕی ئاژەڵان لەو وڵاتە قەدەغە بکرێت، حکومەتی عێراقیش بڕیاریدا بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لەو وڵاتە قەدەغە بکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: تەبەقە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و تووشی 'مەڕ، بزن، ڕەشە وڵاخ، دەبێت و بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و پەلەکانیان بریندار دەبێت و زۆرجاریش دەبێتە هۆی مردار بوونەوەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- تەندروستی
- 27 کانوونی دووەم
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات






