
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پلانی خۆی بۆ کڕینی 14 فڕۆکەی نوێی "بۆینگ" و "ئەیرباس" ئاشکرا کرد. بەو پێیەش تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2027 فڕۆکەکانی وەزارەتەکە دەگاتە 53 فڕۆکە.
بۆچی گرنگە: زیادکردنی ژمارەی فڕۆکەکان و هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی سزاکان، هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانیی عێراق و بەهێزکردنی پێگەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەت 39 فڕۆکەی هەیە، شەشیان بە بەردەوامی کار دەکەن و 16ی دیکە نۆژەنکراونەتەوە ئەمە جگە لە 17 فڕۆکەی نوێ کە بەپێی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەوروپی و ئەمریکییەکان وەرگیراون.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە، سزای یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر هێڵی ئاسمانیی عێراق نزیکە کۆتایی پێبێت، دوای ئەوەی وەزارەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، بەشێکی زۆری ڕێککەوتنە پێویستەکانی تەواو کرد و پابەند بوو بە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
17 خولەک لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان






