
هەردوو ئاڵای ڕێکخراوی هیستادروت و ئیسرائیل. وێنە؛ NORTH PRESS
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکخراوی گشتی کرێکارانی ئیسرائیل (هیستادروت)، هەناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ دروزەکان لە شاری سوەیدا لە باشووری سووریا ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە فریاگوزاری سەرەتایی بە بڕی هەزاران شیکلە (دراوی ئیسرائیلی) دەنێردرێت و لەگەڵ هەزاران بەرهەمی پێویست، لەوانە: برنج، ڕۆن، تونە، مەعکەرۆنی و بەرهەمی دیکە.
زانیاریی زیاتر: ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردووش، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاریدا بە بڕی نزیکەی 600 هەزار دۆلار هاوکاریی خۆراک و دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ دروزەکان لە سوەیدا بنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە چەند مانگی ڕابردووەوە، پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان چەکدارەکانی ناوخۆیی دروزەکان و گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بەخۆیەوە بینیوە، ئیسرائیلیش "لەپێناو بەرگریکردن لە دروزەکان و پاراستنیان" چەندین هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی حکومەتی سووریا لەو شارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






