
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ماوەی مانگێکە زۆرینەی گەڕەکەکانی سلێمانی کێشەی کەمی ئاویان هەیە، هاووڵاتییانی ئەو شارەش داوا لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن، فریایان بکەوێت، چۆن هەولێری لە بێئاوی ڕزگار کرد، کێشەی ئەوانیش چارەسەر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی ڕابردوودا بەشی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی ڕووبەڕووی گرفتی کەمئاوی بوونەتەوە، بەهۆیەوە ئاوی خواردنەوەی پێویستیان دەستناکەوێت، بەشێکی دیکەشیان بە تانکەر ئاو دەکڕن و زۆر بە زەحمەتیش دەستیان دەکەوێت.
زانیاریی زیاتر: چارەسەری ئەو گرفتی کەمئاوییەی سلێمانی، جێبەجێكردنی هێڵی سێیەمی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی – دووكانە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەكە جێبەجێ دەکرێت، كە هاوشێوەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێرە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بە دەستیگەیشتووە، هەفتەی داهاتوو نووسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە گەورەی ئاو دەگاتە وەزارەتی شارەوانی، بۆ ئەوەی ڕێككاری پێویستی بۆ بگیرێتە بەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پڕۆژەیە لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دەپاڵێوێت، واتە ڕۆژانە نزیکەی 480 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی دابین دەکات، بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە، کێشەی بێئاویی 20 گەڕەکی شاری سلێمانی چارەسەر دەبێت.
ئێستا ڕۆژانە 250 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ شارەکە دابین دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدا پێویستی سلێمانی 480 هەزار مەتر سێجا ئاوە، ئەمەش وای كردووە زۆرێك لە گەڕەكەكان لە هەفتەیەكدا تەنیا دوو یان سێ سەعات ئاویان پێ بگات.
لەلایەکی دیکەوە: کارەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە و زیاتر لە 12٪ی کارەکانی جێبەجێ کراوە، ئەگەر هیچ دۆخێكی نەخوازراو نەیەتە بەردەم کارەکان ئەو پرۆژەیە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەبێت.
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵیش، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاوی هەیە و زیاتر لە 480 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبێت، بە تەواو بوونی پڕۆژەکە کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات