بەرگریی شارستانی: ڕووبەرە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین و مەترسیدارن
- هەواڵ
- 5 ئاب

دیمەنی زێێ گەورە لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە زێ، ڕووبار، گۆم و بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین و مەترسیدارن و دەڵێت،
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ئەمسالەوە 43 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون، تەمەنی زۆربەیان لە نێوان 15 بۆ 25 ساڵیەوە بووە.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: زێ، ڕووبار، گۆم و بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین و مەترسیدارن، بەهۆی قوڵی و تیژڕەوی و ساردی ئاوەکانیان، مەلەوانی کردن لەو ڕووبەرە ئاوییانە مەترسیدارە.
سەرکەوت کارەش دووپاتی دەکاتەوە: لە زۆربەی ئەو شوێنانەی خەڵک بۆ مەلەوانی ڕووی تێدەکەن، بەهەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی تابلۆی ئاگاداریمان داناوە، بەڵام بەداخەوە هاونیشتمانیان پابەند نابن، لە هەندێ شوێنیش تابلۆکان لابراون یان شکێنراون.
زانیاری زیاتر: لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە حەوت کەس خنکاون، یەکێکیان لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات، چوار کەسیان لە ڕووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش و دوو کەسیشیان لە پۆندی پریس لە هەڵەبجە.
ژمارەکان وادەڵین: ئاماری خنکان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025 بەمشێوەیەن.
هەولێر: 14 کەس.
سلێمانی: دوو کەس.
دهۆک: شەش کەس.
هەڵەبجە: دوو کەس.
ئەوەی دیکە بەسەر ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکاندا دابەش دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
44 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






