
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەمممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا کاری لیژنە هاوبەشەکان بۆ چارەسەری کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ یەک هەفتەی دیکە درێژبکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 17ی تەممووز، هەولێر و بەغدا چوار لیژنەیان پێکهێناوە و بڕیاریش بوو یەکشەممەی ڕابردوو کاری لیژنەکان تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی جیاوازی تێڕوانینی هەردوولا بۆ داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان لیژنەکەیان داوای درێژکردنەوەی کارەکانیان کردبوو.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق بە دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکانی هەر چوار لیژنەکەی نێوان هەولێر بەغدا تایبەت بە "نەوت، داهاتی نانەوتی، تەرازووی پێداچوونەوەو بەبانکیکردنی مووچە" بەردەوام دەبن و محەممەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو بڕیاری دا یەک هەفتەی دیکە ماوەی کارەکانیان درێژبکرێتەوە.
هەنگاوی داهاتوو: ڕاپۆرتی لیژنەکان ئەگەر هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێن، دەدرێنە لایەنە پەیوەندیدارەکان و لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و بڕیاری پێویستییان لەسەر دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- ڕاپۆرت
- 29 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی ترەمپ لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
54 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن



