د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق چەند پێشنیازێک دەداتە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی حوکمڕان سەبارەت بە پاکی و بێگەردیی هەڵبژاردن، تێیدا داواشی کردووە دامەزراندن و گرێبەست و دابەشکردنی زەوی تاوەکو دوای هەڵبژاردن ڕابگیرێت.
وێنە گەورەکە: د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە نووسراوێکدا بە ناونیشانی "ڕێکارەکانی دەستەبەرکردنی بێگەردیی هەڵبژاردن" بە ڕێککەوتن لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەشت پێشنیازی خستووەتە ڕوو لەپێناو "دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی سەلامەت و سەقامگیر کە ناونیشانەکەی شەفافییەت و پاکی دڵنیاکردنەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت بەگشتی."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاند، پێشنیازەکانی سەرۆککۆمار بریتین لە "ڕاگرتنی دامەزراندن و گرێبەستەکانی حکومەت، ڕاگرتنی بیمەی نوێی کۆمەڵایەتی، ڕاگرتنی دابەشکردنی پارچە زەوی، ڕاگرتنی گواستنەوەی ئەندامانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان، هەروەها ڕاگرتنی دەرکردنی سوپاسنامەی بەکۆمەڵ بۆ فەرمانبەران لەلایەن سەرۆکوەزیران و حکومەتە خۆجێییەکانەوە تا تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان".
لەتیف ڕەشید پشینیازیشی کردووە، ئەو کاندیدانەی فەرمانبەرن مۆڵەتی بە مووچە یان بێ مووچە وەرگرن تاوەکو دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوەی پێگە و پیشەی خۆیان لە بانگەشەکردن بەکارنەهێنێن.
هاوکات داوای دانانی مەرج و ڕێکاری پێویستی کرد بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی سەرچاوە مرۆیی و ماددییەکانی دەوڵەت بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن، هەروەها دانانی میکانیزمێک بۆ هەموو بەڕێوەبەرەکان و بەرپرسی فەرمانگەکان و فەرمانبەرە باڵاکان لە بەکارهێنانی هەژموونیان بۆ بانگەشە بۆ لیست و کاندیدەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمرۆ شاندی باڵای دانوستانی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمرۆ شاندی باڵای دانوستانی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ یەکەم دانیشتن تەواو کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا: عێراق دوو ڕێگەی لەبەردەمە سەقامگیری یان پارچە پارچە بوون






