مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی دا
- کوردستان
- 5 ئاب

دیمەنێک لەسەر شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژی بۆ گواستنەوەی ئاوی دووکان بۆ شاری سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی شارەکە.
وێنە گەورەکە: ماوەی نزیکەی سێ مانگە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بەدەست کێشەی سەختی کەمئاوییەوە دەناڵێنن. دابەزینی ئاستی ئاوی سەرچاوەکانی سەرچنار بە ڕێژەی %80 یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم قەیرانە. دۆخەکە بە جۆرێکە کە هەندێک گەڕەک لە پشووی جەژنەوە ئاویان پێنەگەیشتووە و تەنانەت مزگەوتەکانیش ڕووبەڕووی هەمان کێشە بوونەتەوە.
زانیاریی ئاڤا: پڕۆژەکە ئاو لە دووکانەوە بۆ سلێمانی دەگوازێتەوە هاوشێوەی پڕۆژە گەورەکەی هەولێرە و ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە قەیرانی ئاو کە ماوەیەکە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی گرتووەتەوە. بڕیارە بەمزووانە پڕۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بارودۆخە وایکردووە هاووڵاتیان پەنا بۆ کڕینی ئاو بە تانکەر ببەن، کە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری دارایی دروستکردووە. نرخی تانکەرێک ئاو لە سلێمانی گەیشتووەتە 50 بۆ 75 هەزار دینار و هەندێک جار تا 100 هەزار دیناریش بەرزبووەتەوە. هاوکات، بەهۆی زۆریی خواستەوە، دەستکەوتنی تانکەریش ئاسان نییە و هەندێک جار هاووڵاتیان ناچارن چەند ڕۆژ لە نۆرەدا چاوەڕێ بکەن.
داواکاریی هاونیشتمانیانی سلێمانی: جێبەجێکردنی پڕۆژە نوێیەکە کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە، وەک تاکە چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم قەیرانە سەیر دەکرێت. هاووڵاتیانی سلێمانیش کە پێشتر داوایان لە سەرۆکوەزیران کردبوو بێتە سەر خەت، ئێستا بە هیوایەکی زۆرەوە دەڕواننە جێبەجێکردنی خێرای پڕۆژەکە بۆ ئەوەی لەم گرفتە ڕزگاریان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- ڕاپۆرت
- 29 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی ترەمپ لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
54 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن


