
کارکردن لە جووتسایدی هەولێر- خەبات
ئاڤا نیوز
نۆژەنکردنەوە ڕێگەی هەولێر - خەبات کە ماوەیەک بوو کارکردن تێیدا ڕاوەستا بوو، ئەمڕۆ کارەکانی دەستپێدەکاتەوە، بە تەواوبوونی ڕێگاکە گرفتی هاوتووچۆ لەو ڕێگایە چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: جووتسایدی هەولێر - خەبات، ڕێگایەکی سەرەکیی نێوان هەولێر - خەبات و مووسڵە، هەروەها هاتووچۆیەکی زۆری بازرگانی لەسەرە، لە ڕابردوودا بەهۆی خراپی ڕێگاکەوە چەندین ڕووداوی نەخوازراو ڕوویانداوە.
لێدوانی فەرمی: کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی خەرجنەکردنی پارە، بەڵێندەرەکە کارەکانی لە ڕێگای هەولێر- خەبات ڕاگرتبوو، ئێستا بڕیاری خەرجکردنی پارەی بۆ دراوە و دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.
سەبارەت بە کێشەی ئاو لە سنووری قەزاکە، قایمقامی قەزای خەبات دەڵێت، کێشەی کەمی ئاو لە خەبات بەهۆی کەمی کارەباوە بووە، بە گەیشتنی پرۆژەی ڕووناکی گرفتی کارەبا و ئاو لە خەبات کۆتایی دێت، بڕیارە لە مانگی داهاتوو پرۆژەی ڕووناکی بگاتە قەزای خەبات و بە تەواوبوونی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سنووری قەزای خەبات دابین دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارەبای کانی قرژاڵەی سەر بە ناحییەی ڕزگاری لە سنووری قەزای خەبات، ماوەی چوار ڕۆژە بووەتە 24 کاتژمێری، هاوکات ناحیەی کەورگۆسک و قەزای خەبات ڕووپێوی کراون، بڕیارە لەسەرەتای مانگی نۆوە دەستبەکارەکان بکرێت، تاوەکو کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە سەنتەری قەزای خەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






