
ئامێر و کەل و پەلی بیر لێدان کە دەستی بەسەردا گیراوە. وێنە؛ پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
بەهۆی بیرلێدانی نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: لێدانی بیری ئاو لە هەرێمی کوردستان قەدەغە کراوە، هەرکەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت، لە ساڵی 2025 تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 66 ئامێری بیرهەڵکەندن دەستی بەسەرداگیراوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، گەڕان و پشکنینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران، تەنیا لە ساڵی 2025، 111 لەس بەهۆی بیرلێدان دەستگیر کراون، "هاوکات دەستمان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری بیرهەڵکەندندا گرتووە، جگە لەمەش 96 کەسمان لەسەر ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە دەستگیر کردووە".
- "هەموو سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین دوورکەونەوە لە لێدانی بیری نایاسایی، چونکە ئێستا سنووری سلێمانی و هەرێمی کوردستان دووچاری کەمی ئاو بووەتەوە، لێدانی بیریش زیاتر کاریگەری دەکاتە سەر ئاوی ژێر زەوی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کەمبوونەوە و گرفتی ئاو لە پارێزگای سلێمانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پرۆژەیەکی هاوشێوەی هەولێر بۆ سلێمانی جێبەجێ بکات، بەتەواو بوونی کێشەی کەمی ئاو لە سلێمانی چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
16 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن






