د. عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق - لۆگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پەیامەکەی سەرۆککۆماری عێراق، سەبارەت بە پاکی و بێگەردیی هەڵبژاردنەکان، کاردانەوەی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا لێدەکەوێتەوە و بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئەو هاوپەیمانێتییە ڕەخنە لە ناوەڕۆکەکەی دەگرن، بەوەی کە تەنیا ئەوانی کردووەتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کە ئاراستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، چەند پێشنیازێکی خستبووە ڕوو بۆ دڵنیابوون لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد، لەوانە: ڕاگرتنی دامەزراندن و گرێبەستە حکومییەکان، وەستاندنی تۆمارکردنی نوێ لە چاودێریی کۆمەڵایەتی و دابەشکردنی زەوی و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی سامانی گشتی لە بانگەشەدا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لەیەکەم کاردانەوەدا، پەرلەمانتار عەقیل داینی، پەیامەکەی بە "نادروست" ناوبرد و ڕایگەیاند: "پێویست بوو سەرۆککۆمار پەیامەکەی ئاراستەی هەموو لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت (کورد و سوننە و شیعە)ی بکردایە، نەک تەنیا چوارچێوەی هەماهەنگی."
لەهەمان کاتدا: داینی دانی بەوەدا نا کە پێشێلکاریی هەڵبژاردن لە دەرەوەی دەسەڵاتی کۆمسیۆنە و "پارەی سیاسی و نفوزی حکومی بە شێوەیەکی زۆر بەکاردەهێندرێت." هەروەها ئاشکرای کرد کە "ئیئتیلافی نەسر" بەهۆی ئەم نادادپەروەرییانەوە لە هەڵبژاردنەکان کشاوەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "پێشێلکارییەکان بەرپرسیارێتیی هەموو دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، نەک تەنیا لایەنێک. هەموومان لە یەک کەشتیداین و ئەگەر پڕۆسەکە چاکسازیی تێدا نەکرێت، بنمیچەکە بەسەر هەموواندا دەڕووخێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






