
دیمەنی ژمارەیەکی زۆر چەکداری حیزبوڵڵا و مووشەکێک
ئاڤا نیوز
لەژێر فشاری ئەمریکا و لە ترسی فراوانبوونی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، حکومەتی لوبنان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی تایبەت بە پرسی چەک داماڵینی حیزبوڵڵا، کۆبوونەوەیەکی نوێی ئەنجام دا.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی لوبنان سوپای وڵاتەکەی ڕاسپاردووە تا کۆتایی ئەمساڵ پلانێک بۆ چەک داماڵینی حزبوڵڵا ئامادە بکات، لە کاتێکدا فشارێکی زۆری ئەمریکای لەسەرە و حزبوڵڵاش بە تەواوەتی ئەو هەنگاوە ڕەتدەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی میدیاکانی لوبنان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پێنجشەممە 7-8-202، کە لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی یاداشتێکی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ چەک داماڵینی حیزبوڵڵا تەرخان کرابوو.
لەلایەکی دیکەوە: فراکسیۆنی حیزبوڵڵا لەپەرلەمانی لوبنان، داوای لە حکومەت کردووە ملکەچی داواکارییەکانی ئەمریکا نەبێت، چونکە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەژێر فشاری ئەمریکا و لە ترسی فراوانبوونی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 5-8-2025، سوپای لوبنانی ڕاسپارد پلانێک بۆ چەک داماڵینی حیزبوڵڵا تا کۆتایی ئەمساڵ داڕیژێت، پلانەکەش پێش 31-8-2025 بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی دەبێت پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
گۆشهیهكی دیكهی دیمهنهكه: ڕۆژنامەی "ئەخبار"ی نزیک لە حیزبوڵڵا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادارەوە، بڵاوی کردەوە، حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکەی بزووتنەوەی ئەمەل، کۆمەڵێک کارتی سیاسییان بەدەستەوەیە وەک کشانەوە لە حکومەت و سەندنەوەی متمانە لێی لەناو پەرلەماندا، ئەگەر حکومەت لە بڕیارەکەی پاشگەز نەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




