
عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاشکرای کرد، دەبێت حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە دامەزراوەی ئەمنیی عێراق سەرلەنوێ پێناسە بکرێنەوە، هاوکات بەریتانیا بەردەوامیی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە، بە مەترسیی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەزانێت.
وێنە گەورەکە: بەشێکی لایەنە شیعەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی پڕۆژەی یاسای خزمەت و خانەشینی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێنێت و بیکەن بە هێزێکی یاسایی، بەڵام سوننە و کورد لەگەڵی نین و ئامادەنین دەنگ بەو پڕۆژە یاسایە بدەن.
لێدوانی فەرمی: عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەریتانیا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی سیاسی یان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی گرووپە چەکدارەکان یان ئەو حیزبانەی باڵی سەربازییان هەیە، ناکات.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێی وایە، "هێزی سیاسیی چەکدار، بنەمای کێبڕکێی دادپەروەرانە لە هەڵبژاردنەکاندا تێکدەدات و دەسەڵاتی دەوڵەت لاواز دەکات".
بە گوتەی عیرفان سدیق، "حەشدی شەعبی ڕۆڵی گرنگی لە شەڕی دژی چەکدارەکانی داعش گێڕاوە، بەڵام بە کۆتاییهاتنی شەڕ و باشبوونی دۆخی ئەمنی، ئەو ڕۆڵەش کۆتایی هاتووە". بە گەوتەی ئەو، "دەبێت ئەرکەکانی سەرلەنوێ پێناسە بکرێنەوە و بە تەواوەتی لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا یەکبخرێت، بە شێوەیەک کە تەنها فەرمان لە حکومەتی عێراقەوە وەربگرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەڵێت، "بەریتانیا تێبینی لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان هەیە بەبێ چارەسەرکردنی هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکاندا."
لەلایەکی دیکە: بە بڕوای عیرفان سدیق، "گرووپە چەکدارەکان، دەسەڵاتی دەوڵەت لاواز دەکەن و کاریگەریان لەسەر وێنەی عێراق لەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وەبەرهێنەران دەبێت، وا دەکات کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان کەمتر ئارەزووی وەبەرهێنان بکەن لە عێراق".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێک دەداتە یەکێتی
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
دیمەشق و هەسەدە جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێک دەداتە یەکێتی
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
دیمەشق و هەسەدە جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات





