
ئاگرێکی گەورە لە پارێزگای چەنەککاڵێی لە تورکیا کەوتووەتەوە
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێکی بەرفراوان پارێزگای چەنەککاڵێی لە تورکیا گرتووەتەوە، بەهۆی مەترسی زیاتر تەشەنەکردنی ئاگرەکەش سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی چەنەککاڵێ بەشێوەیەکی کاتی تا کاتژمێر 8ی ئێوارە ڕاگیرا.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە ئاگر لە دارستانەکانی پارێزگای چەنەککاڵی دروست بووە، سەرەتا ئاگرەکە لە زەوییەکی کشتووکاڵی دەستیپێکرد و بەهۆی تووندی باوە لە ماوەیەکی کەمدا زۆر بەخێرایی بەرەو دارستانەکان تەشەنەی کرد، هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ژێرخان و گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەی لە ناوچەیەکی بەرامبەر بە فرۆکەخانە کەوتووەتەوە، جگە لە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی تایبەت بە دەوڵەت کە پێویستە لە ناو فڕۆکەخانە لە ئامادەباشیدا بن، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان تا کاتژمێر 8ی ئێوارە ڕادەگیرێن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی ئاگرەکەوە 5 گوندی ناوچەکە چۆڵ کراون، 131 هاووڵاتی بەرەو ناوچەی پارێزراو گواستراونەتەوە، دەراوزەی بازرگانی ڕێگەی ئاوی چەنەککاڵی وکەمپی زانکۆکان داخران.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ و دارستانی وڵاتەکە، تاوەکو ئێستا چوار کەس بە تۆمەتی بە ئەنقەست دروستکردنی ئاگرەکە دەستبەسەرکراون.
ئەمەش بزانە: 11 فڕۆکە و 9 هەلیکۆپتەر، 241 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ 900 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






