
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە واژۆكردنی ڕێككەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دەكات و دەستخۆشیش لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بۆ سەرخستنی ڕێككەوتنەكە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای زیاتر لە سێ دەیە لە ململانێ؛ ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕۆژی هەینی 8-8-2025، بە نێوەندگیری ترەمپ، ڕێککەوتنی ئاشتییان لە كۆشكی سپی واژۆ کرد و بڕیاریندا كۆتایی بە هەموو گرژی و ناكۆكییەكانی نێوانیان بهێنن.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: "پێشوازی لە واژۆكردنی ڕێككەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە كۆشكی سپیدا دەكەم، دەستخۆشی لە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەكەم بۆ سەرخستنی ئەم ڕێككەوتنە مێژووییە."
خاڵە ئەرێنییەكان: بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، ئەرمینیا و ئازەربایجان پابەند دەبن بە ڕاگرتنی هەمیشەیی هەموو شەڕ و ناكۆكییەکان، هاوكات دەروازەی بازرگانی، گەشت و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بەڕووی یەكتردا دەكەنەوە و ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر دەگرن. ڕێککەوتنەکە ڕێڕەوێکی ترانزێت لەناو ئەرمینیا بۆ بەستنەوەی ئازەربایجان بە ناوچەی نەخچیڤانەوە لەخۆدەگرێت، و ئەمریکا مافی پەرەپێدانی ئەم ڕێڕەوەی دەبێت کە ناوی نراوە "ڕێگای ترەمپ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی نێودەوڵەتی" (TRIPP).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات






