ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە؛ چارەنووسی مووچە چاوەڕێی بڕیاری سوودانی دەکات
- بزنس
- 9 ئاب

ژمارەیەک مووچەخۆر لەبەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە، بەبێ گەیشتن بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان. چارەنووسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئێستا بەندە بە بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی.
وێنە گەورەکە: نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بەستراوەتەوە بە دوو مەرجی سەرەکییەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، ڕادەستکردنی نیوەی داهاتەکانی کوردستان. کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران داناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، خاڵی سەرەکیی ناکۆکی لە نێوان هەولێر و بەغدادا لەسەر شێوازی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانە. حکومەتی عێراق داوای ڕادەستکردنی تەواوی داهاتی باج و گومرگ و لەگەڵ 50%ـی داهاتە نانەوتییەکانی دیکەی هەرێم دەکات. لە بەرامبەردا، شاندی هەرێمی کوردستان جەختیان لەسەر پابەندبوون بە ماددەی 21ـی یاسای بودجەی گشتیی عێراق کردووەتەوە، کە تەنیا 50%ـی کۆی گشتیی داهاتە نانەوتییەکان دەگرێتەوە، ئەمەش وایکردووە گفتوگۆکان بگەنە ڕێگەیەکی داخراو.
لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ ئەم ناکۆکییە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەک خۆی ماوەتەوە و هێشتا هیچ پێشکەوتنێک نییە. هۆکاری سەرەکیی ئەمەش بۆ بەردەوامیی کێشەکان لە نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە کوردستان دەگەڕێتەوە. لە ئێستادا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 80 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق دەکات، بەڵام ئەم بڕە تەنیا بۆ عەمبارکردن دەشێت و حکومەتی عێراق ناتوانێت هەناردەی بکات، چونکە بۆ کارپێکردنی بۆریی هەناردەکردن لە بەندەری جەیهانەوە پێویستی بە لانیکەم 150 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەیە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، کە بەهۆی نزیکبوونەوەی چلەی ئیمام حوسێنەوە پێشخراوە. ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان و دیدگای هەردوولا ئامادە کراوە و دەخرێتە بەردەم سوودانی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە، پێناچێت لەم هەفتەیەدا بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت، چونکە گەیشتن بە ڕێککەوتن پێویستی بە گفتوگۆی سیاسی و تەکنیکیی زیاتر هەیە. هەروەها دەرفەتی ئەم هەفتەیە زۆر کەمە، چونکە دوای کۆبوونەوەکەی سبەی، پشووی فەرمی لە عێراقدا دەست پێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت


