
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی لەمساڵدا بە فەرمی بووە پارێزگا، هەڵەبجە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا وەک بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و وەک قەزایەک لە چوارچێوەی پارێزگای سلێمانیدا دەمێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، 9ی ئابی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە میانەی تیروپشکێکدا بۆ دیاریکردنی ژمارەی لایەنە سیاسییەکان، پشتڕاستی کردەوە کە هەڵەبجە بازنەی تایبەت بە خۆی نابێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار ئەمین، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "کۆمیسیۆن کار بە یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023ی پەرلەمانی عێراق دەکات."
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە کاتی دەرچوواندن و پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکاندا، هەڵەبجە هێشتا بە شێوەیەکی یاسایی وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دانپێدانەنرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە وتەی ڕێبوار ئەمین، تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی هەڵەبجە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ و خاوەن بازنەی تایبەت بە خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، هەموارکردنەوەی دووبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقە لەلایەن پەرلەمانەوە.
ئەمەش بزانە: شایەنی باسە، لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستاندا، هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ کرابوو، کە نزیکەی 62 هەزار دەنگدەری هەبوو و خاوەنی سێ کورسی پەرلەمانی بوو.
باکگراوند: پەرلەمانی عێراق لە ڕێککەوتی 14ی نیسانی 2025، پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد دواتر لە 5ی ئایاری هەمان ساڵدا، دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە، یاساکە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە و بە فەرمی چووه بواری جێبهجێكردنهوه.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






