
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، لە میانەی سەردانەکەی لاریجانی بۆ عێراق ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تاوتوێی پرسە ئەمنییە هاوبەشەکانی کرد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئامانجی ئەم سەردانە تەواوکردنی لێکتێگەیشتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتە، دەقی بەڵگەنامەکە پێشتر یەکلایی بووەتەوە و لەم سەردانەدا لەلایەن بەرپرسانی هەردوو وڵاتەوە واژۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیاکان، عەلی لاریجانی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق، ڕایگەیاندبوو: ڕێککەوتنێکی گرنگی ئەمنی واژۆ دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






