
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی حکومەتەکەی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە دڵنیاییەوە ئامانجی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەپێکێت و جەختیشی کردەوە کە ڕێگە نادەن ئیسرائیل ناوچەکە ڕاپێچی کارەساتی گەورەتر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەردۆغان لە وتارێکدا بۆ ڕای گشتی، تیشکی خستە سەر دوو تەوەری سەرەکی: هەوڵەکانی تورکیا دژی تیرۆر و هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە دۆخی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ وڵاتەکەی ڕەخساوە تا بۆ هەمیشە لە "تیرۆر ڕزگاری بێت" و وتی: "بە دڵنیاییەوە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەپێکین و دەریدەخەین کە فیداکاریی شەهید و قارەمانەکانمان بەفیڕۆ نەچووە."
ئەردۆغان ئومێدی خۆی بە کارەکانی "کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، دیموکراسی و برایەتی" نیشاندا و وتی: "دەرکردنی بڕیارەکان بە کۆدەنگی لە دوو کۆبوونەوەی یەکەمی کۆمیسیۆنەکەدا ئومێدبەخشە و هیوادارم ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت. تورکیا لە بەرە جۆراوجۆرەکاندا دەستی بە خەباتێکی زۆر سەخت کردووە کە سەدەی داهاتوو دیزاین دەکەنەوە. ئێمە ئەمە بۆ بونیادنانی 'سەدەی تورکیا' ئەنجام دەدەین."
ناوبراو هۆشداریشیدا و وتی: "ئۆباڵی هەر خەسارەتێک لەم پرسە چارەنووسسازەدا قورس دەبێت."
لەلایەکی دیکە: تەوەری دووەمی قسەکانی ئەردۆغان تایبەت بوو بە دۆخی فەڵەستین، کە تێیدا بە توندی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و وتی: "تورکیا بە ئاشکرا دژی وەحشیگەری، دڕندەیی، ئەشکەنجە و ستەمی دەوڵەتی تیرۆریستی ئیسرائیل بەرامبەر فەڵەستینییەکان وەستاوەتەوە."
ئەردۆغان دووپاتیکردەوە، کە "بۆ بوون بە ئومێدێک بۆ غەززە، هەموو سەرچاوە و توانا دیپلۆماسییەکانی دەوڵەتەکەمان بەکار هێناوە."
ئەردۆغان لەبارەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەی کرد و گوتی، "ڕێگە نادەین نەتانیاهۆ و تۆڕە بکوژەکانی، بە مەبەستی درێژکردنەوەی ژیانی سیاسیی خۆیان، ناوچەکەمان ڕاپێچی کارەساتێکی گەورەتر بکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەنجوومەنی ئاسایش دەگاتە سووریا و چاودێری وێرانکارییەکان دەکات






