
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژەکانەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، "ژمارەی سێ یەکەمەکان 10 هەزار کەسە، هەروەها لەنێو ئەو مامۆستایانەی بە گرێبەست دامەزراون هەزار کەسیان شایستە نەبوون".
لێدوانی تایبەت: د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند: بۆ سێ یەکەمەکانی ساڵی 2017-2018 تا 2024-2025، نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ئێمە و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەرپشک کراین، بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا پێویستە، بەغدا بیخاتە سەر ئەو بودجەیەی بۆمان دێت.
- ژمارەی سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان 10 هەزار کەسە، تا ئێستا بڕیاری دامەزراندنیان دەرنەچووە.
- لە کابینەی نۆدا دوو ڕەوەندی سێ یەکەمەکان دامەزران، ژمارەیان دوو هەزار کەسە.
- چوار هەزار وانەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچوو، بەڵام هەزار کەسیان شایستە نەبوون.
- بۆ دەستپێکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا پلانی زانکۆکانمان وەرگرتووە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە لە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕابگەیێنرێت، بەڵام بۆ ئەم وەرزە فریا ناکەوین، بەڵکو دەکەوێتە وەرزی داهاتوو.
- خولەکانی پێداگۆجی بەردەوامە و نەوەستاوە، تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکی خولی پێداگۆجی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا نەهاتووە.
- بەگوێرەی ڕێنمایی نوێ ماوەی مانەوەی قوتابی ماستەر لە دەرەوەی وڵات نۆ مانگە، هەروەها مانەوەی قوتابی دکتۆرا لە 24 مانگەوە بۆ 18 مانگ کەمکراوەتەوە.
- ساڵانە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەبدەیت لە لیستی زانکۆکانی دەرەوە بۆ خوێندن دەکرێت، پێویستە ئەو کەسەی ویستی خوێندنی لە دەرەوە هەیە، پێش هەر شتێک تەماشای سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات