
ساتی واژۆکردنی گرێبەستی ئەمنیی عێراق و ئێران بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لەڕێگەی باڵیۆزەکەی لە واشنتن، وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی ئەم دواییەی نێوان عێراق و ئێران کە واژۆ کرا. دووپاتی دەکاتەوە، عێراق بەگوێرەی بەرژوەندییەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ڕۆژی دووشەممە11ـی ئاب لەگەڵ قاسم ئەعرجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە چاودێریی سەرۆکوەزیران ڕێککەوتنێکی ئەمنیی پەیوەست بە سنووری نێوانیان واژۆ کرد، واشنتن لەسەر ئەوە هاتە دەنگ و ڕەتیکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن لە ڕاگەیێنراوێکدا دووپاتی کردەوە، "عێراق دەوڵەتێکی تەواو خاوەن سەروەرە و مافی ئەوەی هەیە ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن بە پێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا نیشتمانییەکانی و بە پێی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەنجام بدات.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ئێرانیش لە بەغدا دژی هەڵوێستی ئەمریکا هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: دەستێوەردانێکی قبوڵنەکراوە لە نێوان دوو دەوڵەتی سەربەخۆی دراوسێ.
پەیوەست بەم بابەتە: ڕۆژی سێشەممە، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕەتکردنەوەی واشنتنی بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران دەربڕی و جەختی لە دژایەتیی خۆی بۆ هەر یاسایەک کردەوە کە لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمریکا ناکۆکە و پێچەوانەی هەوڵەکانی بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێستای عێراق بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






