
یەختێکی کۆچبەران کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە
ئاڤا نیوز
یەختێک بە 70 کۆچبەری کوردەوە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز گیری خواردووە و سەرنشینانی داوای بەدەنگەوەهاتن دەکەن.
وێنە گەورەکە: کۆچبەران بەمەبەستی گەیشتن بە خاکی وڵاتی بەریتانیا هەوڵدەدەن لە کەناراوەکانی نۆکەندی ئینگلیز بپەڕنەوە کە ڕێگەیەکی مەترسیدارە و ساڵانە سەدان کۆچبەر دەبنە قوربانی. حکومەتی ئێستای بەریتانیا بەسەرۆکایەتیی کییەر ستارمەر، ڕێکارەکانی وەرگرتنی کۆچبەر و پێدانی مافی مانەوەی پەنابەرانی سەخت کردووە، بە ئامانجی سنووردارکردنی لێشاوی کۆچبەران.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاکوانی مافی پەنابەران لە ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ژمارەیان 70 کەس دەبێت، پەیوەندییان پێ کردووە کە لەنێو یەختێکدا لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز بەهۆی لەکارکەوتنی ماتۆڕی یەختەکە، گیریان خواردووە و چەند کاتژمێرێکە لە ئاوی دەریا ماونەتەوە و کەسیش نەچووە بە هانایانەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەوەش لەکاتێکدایە؛ کەمتر لە 48 کاتژمێری ڕابردوو، یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقوم بوو کە بەهۆیەوە، ژمارەیەکی کۆچبەری کورد بێسەروشوێن بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






