ئاڤا نیوز
د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، پێکهێنانی کابینەی نوێ زۆر نزیک بووە و کابینە نوێیەکە بەو دیدگا سیاسیەی نووسراوە پێکدەهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، باسی لە چەند پرسێکی تایبەت بە مێژوو و بارودۆخی ئیستای هەرێمی کوردستان کرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆر زۆر نزیک بووە، لەگەڵ حیزبەکان بە تایبەت یەکێتی باش چووینەتە پێش. کابینەی نوێ بە جۆرێک پێکدەهێنرێت سوود لە هەموو هەڵەکانی ڕابردوو وەردەگرێت.
"پێکهێنانی کابینەی نوێ بەو دیدگا سیاسیە دەبێت کە نووسراوەتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی کوردستانێکی زۆر بەهێز و یەکگرتوومان هەبێت بتوانین لە ئاست هەڕەشەکانی دەرەوە یەکڕیز و تەبا بین و دەسکەوتی بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بێنێت."
د.پشتیوان سادق، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئەمانەشی گوت:
٠ پارتی بوون شەرەفێکی گەورەیە و لەبەر ئەوەی ئەگەر پارتی نەبووایە هەرگیز هەرێمی کوردستان نەدەگەیشتە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ.
٠ بارزانی نەمر و سەرۆک بارزانی و خەباتی شۆڕشگیری و سیاسی دیپلۆماسی پارتی، ئەمڕۆی بۆ هەرێمی کوردستان دروست کرد.
٠ ڕاستە ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆمان نیە، بەڵام لە ئاستی نێودەوڵەتیی وەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت.
٠ پارتی حیزبی حوکمڕانە، بۆیە پێشبینی و چاوەڕوانی خەڵک لە پارتی زیاترە، دەبێت هەموو بەرپرسانی پارتی لە هەموو پلە و پۆستی حیزبی و حکومی و سەربازی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە بن.
٠ دەسکەوتی زۆرمان بەدەستهێناوە و کەس ناتوانێت ئەو ئەزموونە و فیدراڵیەتی هەرێمی کوردستان لەناو ببات، ڕاستە هەرەشەی زۆرمان لەسەرە، بەڵام پێویستە بەرەو بارودۆخی باشتر هەنگاو بنێین.
٠ دەبێت کەموکوڕییەکان باشتر بکەین و دەسکەوتەکان بپارێزین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەم مانگە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەکەوێتە کار
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی غەززەوە ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا جیاوازیی مووچەی سەدان مامۆستای دهۆک خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
9 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەم مانگە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەکەوێتە کار
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی غەززەوە ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من شوێنی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات