
ئامادەکردنی پەتی سێدارە بۆ لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئێران
ئاڤا نیوز
لە هەشت مانگی ڕابردوودا 800 هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون، لەو ژمارەیە 116 کەسیان کورد بوون و بەشێکیان بەندکراوی سیاسیی بوون.
وێنە گەورەکە: بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بە دیاریکراویش لە دوای جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕێژەی لە سێدارەدان لە ئێران بەرزبووەتەوە و ڕۆژانە لەنێو گرتووخانەکانی ئەو وڵاتەدا سزای لەسێدارەدان بەسەر خەڵکیدا دەسەپێندرێت، ئەمەش نیگەرانی لە لای خەڵک و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ دروست کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە تۆمەتی جیاواز 800 کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، کە 22 ژن و منداڵێکی خوار 18 ساڵی تێدا بووە.
لێدوانی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای وت، لەو ژمارەیە 116 کەسیان کورد و 107 کەسیان لوڕ بوون، 92 کەسیان بەلووچ و 82 کەسی دیکە تورک، 46 کەسیش خەڵکی ئەفغانستان بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی ئەرسەلان یار ئەحمەدی، ئێستا نزیکەی 70 بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندان، بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
34 خولەک لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






