
دیمەنێکی قەزای ئاکرێ
ئاڤا نیوز
پرۆژەیەکی دیکەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری ئاکرێ دروست دەکرێت و ئاڤا میدیا شوێنی پرۆژەکە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی لەسەر کەمبوونی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی هەبووە، ئەمە وەک مەترسییەکی جیهانی بینراوە و هەرێمی کوردستان بەدەر نییە لێی، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی "پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی" هەوڵی پاراستنی ئاوی سەر زەوی و بووژانەوەی ئاوی ژێر زەوی دەدات.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤای وت، پرۆژەکە ناوی "کۆلەکی مەزن"ـە و دیزاینەکەی تەواو بووە، لە گوندی کۆلەکی مەزن لە سنووری ناحیەی گردەسێن لە ئاکرێ دروست دەکرێت، بەم زووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تیمی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن، ڕێکخراوی WFP پاڵپشتی دارایی پڕۆژەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی پرۆژەکە، ژمارەی پڕۆژە تەواوبووەکان لە سنوورە دەگاتە حەوت پرۆژە.
ژمارەکان وا دەڵێن: پرۆژەکانی پاراوکردنی ئاو ئەمانەن:
یەکەم: پڕۆژەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی لە باسرمە بە گوژمەی 199 ملیۆن و 325 هەزار دینار جێبەجێکرا و مانگی 12ـی ساڵی 2023 تەواو بووە.
دووەم: پڕۆژەی گوندی کۆلەکی بچووک-کەسنەزان بە گوژمەی 150 ملیۆن دینار جێبەجێکرا و مانگی یەکی ئەمساڵ تەواو بوو.
سێیەم: پرۆژەی دروستکردنی بەربەستی گابیۆن لە بیۆکەی بچووک-بنەسڵاوە بە گوژمەی 83 ملیۆن و 500 هەزار دینار جێبەجێکرا، مانگی چواری ئەمساڵ تەواو بوو.
چوارەم: پرۆژەی دروستکردنی بەربەستی گابیۆن لە گوندی شووش-ئاکرێ بە گوژمەی 67 ملیۆن دینار جێبەجێکرا و مانگی شەشی ئەمساڵ تەواو بوو.
پێنجەم: پرۆژەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی دارەتوو-هەولیر بە گوژمەی 67 هەزار و 710 دۆلار جێبەجی کرا و مانگی 11 ساڵی 2023 تەواو بووە.
شەشەم: پرۆژەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی لە تارین-هەولێر، بە گوژمەی 78 هەزار و 887 دۆلار جێبەجێ کرا و مانگی 11 ساڵی 2023 تەواو بووە.
حەوتەم: پرۆژەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی لە ئاکرێ-کۆلەکی مەزن دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.
بۆچی گرنگە: پرۆژەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی، ئاوی زیادەی سەر زەوی لەڕێگەی تەکنیکێکی جیاوازەوە دەخاتە نێو خەزانەکانی ژێر زەوییەوە، بەمەش لەکاتی پێویست بەکارەدەهێنرێت و سوودی لێوەردەگیرێت.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
35 خولەک لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






