یەکەم کۆبوونەوە دوای گرژییەکان؛ مەشهەدانی و جێگرەکانی نەخشەڕێگای نوێ دادەڕێژن
- هەواڵ
- 21 ئاب

کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەو گرژی و دەمەقاڵێیەی لە دانیشتنەکانی پێشوودا لەنێوان سەرۆک و جێگرەکەیدا لەسەر کارنامەی دانیشتنەکان دروست بوو، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران یەکەم کۆبوونەوەی فراوانی خۆی بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان ئەنجامدا.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممە 2025-8-21، مەحموود مشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان، لەگەڵ هەردوو جێگرەکەی، موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە لەسەر میکانیزمێکی نوێ و هاوبەش ڕێککەوتن بۆ دیاریکردن و پەسەندکردنی کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی پەرلەمان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دوو جۆر یاسا بخرێنە پێشینەی کارەکانیانەوە: یەکەم ئەو یاسایانەی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە، دووەمیش ئەو پرۆژەیاسایانەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی وڵات بەهێز دەکەن.
زانیاریی زیاتر: مەشهەدانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر "کارکردن بە گیانی یەک تیمی" و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان کردەوە. هاوکات، سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوایان لە پەرلەمانتاران کرد پابەندی ئامادەبوون لە دانیشتنەکاندا بن بۆ ئەوەی پرۆژەیاسا کەڵەکەبووەکان بە زووترین کات پەسەند بکرێن و جەختیان کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەستکردنە بە "بەرپرسیارێتیی نیشتمانی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 5ـی ئاب کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی زیادکردنی بڕگەی دەنگدان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ئەندامانی ئەنجوومەنی خزمەت لەلایەن شیعەکانەوە، گرژی تێکەوت و دوو پەرلەمانتاری شیعە و سوننە کردیان بە شەڕی دەستەویەخە، بەهۆی شکانی نیسابی دانیشتنیش دانیشتنەکە و بڕگە پەسەندکراوەکانی "هەڵوەشێنرایەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





