
یەکێک لە ئامێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، گەیشتنی 70 هەزار ئامێری دەنگدانی بۆ نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکانیش لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.
لیدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو ئامێرانەی گەیشتوونەتە عێراق جۆری کۆرین و ژمارەیان 70 هەزار ئامێرە و بەسەر کۆگاکانی نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکاندا دابەشکراون.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە گەیاندنی ئەم ئامێرانە بۆ بنکەکانی دەنگدان و ئامادەکردنیان پێش بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەدا، پێش 72 کاتژمێر لە وادەی دەنگدان سەرجەم ئامێرەکان بەپێی پلانێکی لۆجستی و ئەمنی بۆ بنکەکان دەگوازرێنەوە.
ئەمەش بزانە: سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕوونیکردەوە، ئامێری دەنگدانی یەدەگیش هەن بەسەر نزیکەی 41 هەزار وێستگەی دەنگداندا دابەش دەکرێن، بۆ ئەوەی شوێنی هەر ئامێرێکی نوێ بگرنەوە ئەگەر لەکارکەوت یان خراپ بەکارهێنرا لەلایەن فەرمانبەرانەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت





