
پیتەر فۆراک بەڕێوەبەری بەشی بازاڕگەری ڤۆدافۆن - هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، لە چەند هەفتەی داهاتوودا یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندیی حکومی لە عێراق بە تەکنۆلۆجیای نەوەی پێنجەم 5G دەکەوێتە کار، بەوەش دەبێتە ڕکابەرێکی بەهێزی کۆمپانیا پەیوەندییەکانی دیکە.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ڤۆدافۆنی بەریتانی کە تایبەتمەندە بە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان، لقی هێڵی پەیوەندی بە هەمان ناو لە تورکیا، میسر و عومانیش هەیە و لەڕووی تەکنەلۆجیا، کارپێکردن و بوارەکانی دیکە هاوکاری دامەزراندنی "ڤۆدافۆن عێراق" دەبێت، کۆمپانیا بەریتانییەکە پشکی نابێت لە "ڤۆدافۆن عێراق" و ئەو کارە بە کرێ بۆ عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاند، کۆمپانیای پەیوەندی نیشتمانی ناوی "ڤۆدافۆن عێراق" دەبێت و خزمەتگوزارییەکانی بە تەکنۆلۆجیای نەوەی پێنجەم 5G دەخاتە کار، لە چەند هەفتەی داهاتووشدا یەکەمین پەیوەندی بەم هێڵە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەرەتادا خزمەتگوزارییەکانی "ڤۆدافۆن عێراق" لە پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف و بابل بەردەست دەبێت، بۆ ماوەی 10 ساڵیش کۆمپانیای ڤۆدافۆنی بەریتانی سەرپەرشتی کارەکانی کۆمپانیا عێراقییەکە دەکات، لەپاڵ ئەم بابەتەش ڕاکێشانی هێڵی ئینتەرنێت بە کێبڵ هەنگاوی باشی بڕیوە و لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا بەکارهێنانی وای فای بەیەکجاری کۆتایی دێت، دەستبەکاربوونی "ڤۆدافۆن عێراق"یش جگە لەوەی هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت، داهاتیش بۆ خەزێنەی دەوڵەت پەیدا دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت





