
ژمارەیەکی زۆر لە عەلەوییەکانی سووریا لەکاتی خۆپیشاندان
ئاڤا نیوز
دوای کورد لە باکوور و دروزەکان لە باشوور، عەلەوییەکانیش کە لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای سووریا نیشتەجێن، داوای فیدڕاڵی و لامەرکەزی بۆ سووریا دەکەن و دەڵێن، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و هێنانەدی ئاشتی، باشترین بژاردەیە.
وێنە گەورەکە: کورد لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011ی سووریاوە داوای لامەرکەزی بۆ حکومڕانی وڵاتەکە دەکات، درووزەکانیش بەم دواییە بەفەرمی داوای هەرێمی سەربەخۆ و فیدڕاڵی یان جیابوونەوەی تەواوەتی لە سووریا دەکەن، هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی "پەراوێزخستنی" دەسەڵاتی نوێی دیمەشق دەگەڕێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشێک لە کەسایەتییەکانی پێکهاتەی عەلەوی لە سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا پێکهێنانی "ئەنجوومەنی سیاسیی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای سووریا"یان ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکەن، باشترین بژاردە بۆ حکومڕانی سووریا فیدڕاڵییە کە ڕێگە بە هەرێمەکان دەدات خۆیان سوود لە سەرچاوەکانیان وەربگرن و خۆیان بەڕێوەبەرن.
دەشڵێن، ئەو هەرێمەی ئەوان داوای دەکەن پارێزگاکانی لازقیە، تەرتووس، حمس و بەشێکی پارێزگای حەما لە خۆدەگرێت، جەختیش دەکەنەوە کە هەرچەندە ئەم ناوچەیە عەلەوییەکان تیایدا دەژین بەڵام لەم بوارەدا دەبێت هەموو پێکهاتەکانی دیکە هاوبەش بن.
هاوکات: ئەنجوومەنی سیاسیی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای سووریا هێرشی توندیشی کردووەتەسەر دەسەڵاتی نوێی دیمەشق بە حکومەتی یەک ڕەنگ ناوی بردووە، داواشی کردووە هەموو گرووپە چەکدارییە بیانییەکان لە سووریا بچنە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






