
ژنێکی ماتۆرسوار کە سەرقاڵی پێشبڕکێیە
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئێران بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ژنانی ماتۆڕسوار لە وڵاتەکەی پڕۆژەیاسای بە یاساییکردنی لێخوڕینی ماتۆرسکیل لەلایەن ژنانی وڵاتەکەیەوە ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
وێنە گەورەکە: لە ئێران ژمارەی ژنانی ماتۆڕسوار زۆر زیادی کردووە و ئەو ژمارەیەش ڕۆژانە لە زیابووندایە، ژنان لەو وڵاتە بۆ جێبەجێکردنی کاروبارەکانیان و ماتۆڕ لێدەخوڕن، ئەم کارەشیان بەبێ مۆڵەتی شۆفێریی ماتۆڕسکیلە واتە تا ئێستا یاسای پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی ماتۆڕ بە ژنان لەو وڵاتە ڕێگەپێدراو نییە. بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی ئێران پڕۆژەیاسایەکی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە بۆ بەیاساییکردنی لێخوڕینی ماتۆر بۆ ژنان.
لێدوانی فەرمی: کازم دڵخۆش، جێگری کاروباری یاسادانان لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ماتۆڕسوارانی ئافرەت لە زیادبووندایە. هەرچەندە بەپێی ماددەی 20ـی یاسای سەرپێچییەکانی هاتووچۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێریی ماتۆڕسکیل تەنها بۆ پیاوان دیاری کراوە بەڵام بەهۆی زۆربوونی ئەو ژمارەیە لەلایەن ئافرەتانەوە، نووسینگەی کاروباری ژنانی سەرۆکایەتیی حکومەت پرۆژەیاسایەکی سەبارەت بە ماتۆڕسواری بۆ ئافرەتان خستووەتە بەردەست پەرلەمان.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای قەدەغەکردنی یاسایی بەرفراوان لە دژی ژنان لە ئێراندا، لەم ساڵانەی دواییدا بەتایبەتی دوای خۆپیشاندانەکانی تایبەت بە مردنی مەهسا ئەمینی لە گرتووخانەی پۆلیسی ئەخلاق، ژمارەی ماتۆڕسوارانی ئافرەت لە شارەکانی ئێران زیادی کردووە. هەندێک له بەرپرسانی ئێران دەڵێن، ئەم دیاردەیه تەنیا لە شاری تاران نییه بەڵکو له شارەکانی دیکەش بۆ نموونە لە یەزدیشدا دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە





