
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت وەزیرێکی ئێستا و وەزیرێکی پێشوو و دوو پەرلەمانتار لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دووربخرێنەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسیەی دوورخستنەوەی وەزیرێکی ئێستا و وەزیرێکی پێشوو و دوو پەرلەمانتار کەخۆیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان کاندید کردووە، هێشتا لە کۆمسیۆن و دەستەی دادوەریی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ڕەنگە ڕۆژانی داهاتوو ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت و بەهۆکاری جیاواز لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووربخرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن بەهۆکاری یاسایی و کارگێڕیی دوورخراونەتەوە، چاوەڕێش دەکرێت ژمارەیەکی دیکە لە ڕۆژانی داهاتوو دووربخرێنەوە، هەندێک کاندیدیش کە تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەیان دەدەن، ڕەنگە دووبارە بۆ کێبەرکێی هەڵبژاردن بگەڕێنرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەو ناوانە، پێگەی سیاسی بەرچاویان هەیە و بە دوورخستنەوەیان ڕەنگە هاوسەنگی هێز لە بازنەکانییان گۆڕانی بەسەربێت.
ئەمەش بزانە: کۆمیسیۆن تا 4-9-2025 مۆڵەتی بە لایەنەکان داوە، بۆ ئەوەی شوێنی ئەو کاندیدانە پڕبکەنەوە کە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە و دوای ئەو وادەیە مافی پڕکردنەوەیان نامێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت





