
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران هەنگاوەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی بە دژایەتی گەلی ئێران ناودەبات و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، "هەنگاوەکانی ئەو وڵاتانە نایاسایین".
وێنە گەورەکە: وڵاتانی زلهێزی ئەوروپا 30 ڕۆژ وادەیان داوەتە ئێران کە پابەند بێت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 و ڕێگە بە پشکنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بدات لە پێگە ئەتۆمییەکانی کار بکەن ئەگەرنا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە چالاک دەکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سێ وڵاتی ئەوروپا کە پێکدێن لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە ئێران کرد هەنگاوە پێویستەکان بنێت بۆ چارەسەر کردنی نیگەرانییە جددییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دووپاتیشیان کردەوە کە میکانیزمی کاراکراو بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر تاراندا کۆتاییهاتنی ڕێڕەوی دیپلۆماسی نیشان نادات. هیچ بژاردەیەکیان نییە. گەشەسەندن و کۆگاکردنی بێ هەژماری یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئێران، لەگەڵ سنووردارکردنی کاری پشکنەران، هیچ دەرفەتێکی بۆ نەهێشتووینەتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بڕیاری سێ وڵاتەکەی ئەوروپا کە بریتین لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا، بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر گەلی ئێران، بەناوی ئیسرائیل و ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و نامۆراڵ، نادادپەروەرانە و نایاساییە و ئێران ویستی دانوستان و ڕێککەوتنی هەبووە بەڵام لە قۆناغەکانی کۆتاییدا هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەمان.
زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێگایەی ئەوروپا گرتوویەتی، ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت، لێکەوتەی جددی لەسەر متمانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئاستی جیهان دەبێت چونکە هەنگاوەکە نایاساییە و بەبێ پرۆسەی یاسایی یان بنەمایەکی یاسایی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە






