
تاکسییەک لەبەردەم قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، نزیكەی هەزار ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێی جۆری 'هایبرێد' كراون بە تاكسی. ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی تاكسی لە هەرێمی كوردستان، لە ئاستی پێویست زۆر زیاترە، بۆیە لەبەرامبەر تۆماركردنی هەر ئۆتۆمبێلێكی تاكسیی نوێ، پێویستە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل كۆن لەناوببرێت.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بۆ هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەی بە شۆفێرانی تاکسی و خوازیاران داوە ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبرێدەکان بهێننە هەرێمی کوردستان و بیکەنە تاکسی، وەك هاندانێكی ژینگەدۆستیش، بەشێكیان لە پارەی گومرگ و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان دەبەخشرێن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ژمارەی تاكسی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، لە ستاندەرە جیهانییەكان زۆر زیاترە، بۆیە لەگەڵ ئەوەدا نین ژمارەی ئۆتۆمبێلی تاكسی زیاد بكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، بۆ هێنانی هەر ئۆتۆمبێلێكی نوێی تاكسی، پێویستە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل كۆنی بۆ لەناوببرێت؛ لەو چوارچێوەیەشدا لە چوار مانگی ڕابردوودا، نزیكەی هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری هایبرێد كراون بە تاكسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 75 هەزار تاكسی هەن، كە 32 هەزاریان لە هەولێر و 27 هەزار لە سلێمانی، 15 هەزاریش لە دهۆكن، ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی ستاندەری نێودەوڵەتی نابێت ژمارەی تاكسی لە هەر شارێكدا لە 10 هەزار تێپەڕ بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





