
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە بەهۆی پیسبوونی ئاوی دەریاچەی دووکان بە سووتەمەنی، بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی و قەزا و ناحییەکانی دورووبەری بێ ئاون.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممەی ڕابردوو دوو تانکەری نەوت لە سنووری قەزای دووکان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون، یەکێکیان وەرگەڕا و نەوتی ڕەش ڕژایە نێو دەریاچەی دووکان، هەروەها ئاگرێکی گەورەش بەهۆی ڕووداوەکە دروست بوو.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی پیسبوونی ئاوی دەریاچەکە، دوو ڕۆژە قەزای چەمچەماڵ و گەڕەکەکانی (قڕگە، هەواری شار و کوردسات) لە سلێمانی، بەشێکی قەزا و ناحییەکانی دەورووبەر ئاوی پاکی خواردنەوەیان بۆ نەچووە.
لێدوانی فەرمی: بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: لە پێنجشەممەوە بەشێک لە پرۆژەکانی دابەشکردنی ئاو وەستێنراون، تیمەکانمان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ پاککردنەوەی تەواوی پاشماوەکان لە ئاوی دووکان، تا دڵنیانەبینەوە لە پاکی ئاوەکە دابەشکردنی ئاو دەستپێنکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت






