یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت
- کوردستان
- 30 ئازار

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەرچەندە هەڵبژاردن بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بە چارەسەر دەزانێت، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە بێ بەشداریکردنی پارتی پرۆسەکە ناکرێت.
وێنە گەورەکە: نوێترین پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن کاردانەوەی لایەنەکانی لێکەوتەوە و زۆربەیان لەگەڵ ئەوە دان بێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: خەلیل ئیبراهیم، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەڵبژاردن بۆ ئەو قۆناغە ناهەموارەی ئێستا ڕووبەرووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە تاکە چارەسەرە، بۆیە ئومێدەوارین هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: گوتەبێژی یەکگرتوو جەختی کردەوە، "سروشتی هەرێمی کوردستان وایە، ئەگەر پارتی و یەكێتی بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن ئەوا پرۆسەکە ناکرێت، لە بەرامبەردا کشانەوەی هەر لایەنێکی دیکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت."
باکگراوند: سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ شەممە لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، نیگەرانی پارتی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: "هەڵبژاردن بە دەستوەردانی نایاسایی و ئەجێندای دەرەکی و بێ بەشداریکردنی پێكهاتەكان ناكرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانی عێراقی
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن