
ئاڤا دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە پرۆژەیاسای هەمواری بودجەی 2024 دەنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە نووسراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، کە 16-10-2023، ئاراستەی سەرجەم دامەزراوەکانی عێراقی کردووە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کردووە، بەگوێرەی ئەم بڕیارە حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەسەر خەرجی ڕاستەقینە، ئامانجەکە ئەوەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر خەرجی "حاکیمە" بۆ ئەوەی لە هەموو هاوکێشەیەک جیابکرێتەوە، هاوشێوەی بەشە خۆراکی مانگانە "لەگەڵ دابەشکردنی لە عێراق، پشکی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت".
لێدوانی فەرمی: ئامانجەکە ئەوەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەسەرجەم هاوکێشە یاسایی، سیاسیی، دارایی و ژمێریارییەکان جیابکرێتەوە، کۆدەنگی لەسەر ئەوەیە لە هەمواری بودجەی عێراق، مووچە وەک خەرجی حاکیمە سەیر بکرێت. ئەمە لێدوانی د.نەرمین مەعرووف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی بوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا.
زانیاریی زیاتر: بەغدا داوای لە هەولێر کردووە، ژمارەی مووچەی فەرمانبەران، مووچەخۆران و خانەنشینان لەگەڵ بڕی مووچەکانیان یەکلایی بکرێتەوە، هاوکات پرۆسەی بە دیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران، واتە هەموو فەرمانبەرێک لە ڕێگەی بانکەوە مووچەکەی وەرگرێت، ئەمە پێویستە لەلایەن شاندی هەردوولاوە یەکلایی بکرێتەوە.
ئەمەش بزانە: بۆ جێبەجێکردنی هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024، لە ئەنجوومەنی وەزیران عێراق بەکۆی دەنگ ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا، پاشان خوێندنەوەی یەکەم، دووەم و سێیەمی بۆ دەکرێت و پەسەند دەکرێت. بەگوتەی د.نەرمین مەعرووف، ئەم ڕێککارانە زیاتر لە سێ هەفتەی پێویستە بۆ تەواوبوون.
باکگراوند: لە ماوەی ساڵی 2023 و سەرەتای ساڵی 2024، چەند جارێک شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە بە مەبەستی چارەسەری کۆتایی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە 09-09-2023، وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای هەمواری بودجە، هۆکاری کەمی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە عێراق تەنیا "بودجەی تەشغیلی" خەرج کردووە و بودجەی وەبەرهێنان خەرج نەکراوە، بەمەش پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە کەمبوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە




