
تۆمەتبار (ش.ک) کە لە ڕووبەڕووبەوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا
ئاڤا نیوز
کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان لە چۆنیەتی دەستگیرکردنی کۆڕەکەیان ناڕازین و دەڵێن: بۆچی لە بازگەیەکدا دەستگیریان نەکردووە و لە ئاهەنگی خێزانی هەوڵی دەستگیرکردنیان داوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە داواکراو بوو، ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوویەوە و دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون، تۆمەتبارەکەش کوژرا. سێ كارمەندی هێزەکانی ئاسایش و کچێکی تۆمەتبارەکەش بریندار بوو کە تەمەنی 15 ساڵە.
لێدوانی فەرمی: مامی تۆمەتبارەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاتێک ئاهەنگەکەمان کۆتایی هات و خەڵک دەگەڕانەوە ماڵەکانیان، لەناکاو گوێمان لە دەنگی تەقەیەکی زۆر بوو و بەر هۆلی ئاهەنگەکە کەوتن، نەماندەزانی مەسەلە چییە و بۆچی تەقە دەکرێت.
دەشڵێت: برازاکەم ماوەی 15 ساڵە بە غیابی حوکم کراوە، بە بەردەوامی دەڕواتە دهۆک و هەولێر و شوێنەکانی دیکە، بۆچی لە بازگە و دەرەوە دەستگیریان نەکردووە، کەچی لە ئاهەنگێکی خێزانیدا هەوڵی دەستگیر کردنی دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: برای تۆمەتبارەکە بە ئاڤای گوت: داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەین بێتە سەر هێڵ و کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکات، مافی ئێمە و کارمەندەکانی هێزە ئەمنییەکانیش نەفەوتێت، چونکە ئەوەی ڕوویداوە هەوڵێکی کەسی بووە و لەکاتی نەشیاودا هەوڵی دەستگیرکردنی براکەمیان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە





