
ئاڤا نیوز
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش بکرێت، ئەو پێشمەرگانەی هەژماری منیان هەیە ئەمڕۆ دەوانن هاوکارییەکە لە ڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە وەربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3-9-2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى هەشت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەرێوەبەرایەتیى گشتىی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارىی سەربازى) دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
زانیاریی ئاڤا: ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش، ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت وەردەگرن، ئەوانەی هەژماری منیان نییە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 7-9-2025، مووچە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: نزیکەی 95%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەم مانگەدا، بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە ڕێگەی سیستمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕی هاوکارییەکە 181 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک، ئەو پێشمەرگانەی هەژماری منیان نییە هاوکارییەکە لە بانک وەردەگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە




