
ئامادەکاری بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەشاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د. خ) لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە شاری هەولێر چەندین چالاکی و مولوود خوێندنەوە دەکرێت و ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: 12ـی ڕەبیع ئەلئەوەل لە ساڵنامەی کۆچی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەممەدە (د.خ)، ساڵانە ئەو ڕۆژە لە وڵاتانی ئیسلامی دەکرێتە پشوو، موسڵمانانیش لە سەرتاسەری جیهان بە شێوازی جیا و بە چوونە مزگەوت و مەولوود خوێندنەوە و بەخشینەوەی خێر و شیرینی یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە.
بەپێی بەڵگەنامە و گێڕانەوە مێژوویەکان بۆ یەکەمجار لەسەر دەستی سوڵتان موزەفەرەددین کۆکەبەری، حاکمی هەولێر لە سەردەمی سوڵتان سەڵاحەددین ئەیوبی، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر کراوە و مەلوود خوێنراوەتەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا بەردەوام ئەو یادە لە هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بووەتە بەشێکی گرنگ لە مێژوو و کولتووری شاری هەولێر و کوردستان و وڵاتەکەمان، ئێمە بەردەوام دەبین لە پارێزگاریکردن لەو شوناسە جوانەی شارەکەمان.
زانیاریی زیاتر: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) دەکرێتەوە، بەڵام لە هەولێر یادەکە بووەتە بەشێکی کولتووری شارەکە، هەموو ساڵێک بە کۆبوونەوە لەبەردەم قەڵای هەولێر، بەخشینەوەی شیرینی، خوێندنەوەی مەولوود، دەف لێدان و سروودی ئاینی، سەردانی مزگەوتەکان، خوێندنەوەی قورئان و سەلاوات لێدان ئەو یادە دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






